کوردپرێس:
عەلی عەلاوی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ (Iraq Oil Report)ی لەندەنی ئەنجاداوە و ڕایگهیاندوه، حکومەتى عێراق هەڵوێستی خۆی دیاریکردوە ئەمەش پێشنیازێکە کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەری ڕێکەتووین و لەو بڕوایەداین دادپەروەرانەیە بۆ هەموو لایەک، ئەمەش لە چوارچێوەی واقیعی دۆخی وڵات دا گونجاوه بهڵام دۆخى ناوپهرلهمان جیاوازهو بههۆى ئهنجامدانى ههڵبژاردنهوه پهرلهمانتاران بهشێوهیهكى تر دۆخهكه دهبینن.
وهزیرى دارایی عێراق دهڵێت، هەمیشە ڕام وابوە و بەردەوامیش دەبم لەسەر ئەو ڕایەم کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند شێوێنراوە، نە پەیوەندییەکی فیدراڵییە کە مانای ئەوەیە لە ڕستیدا کە ناوەند وەک دابەشکار و دروستکردنی یەکسانی کار بکات لە نێوان هەرێمەکان و ناوچەکان داەکەواتە ئێمە سیستەمێکی جۆرێک لە فیدراڵیمان هەیە کە لەسەر بنەمای فێدرالیزمی دارایی دانەمەزراوە.
عهلاوى ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، لە هەمانکاتدا سیستەمەکە کۆنفیدراڵی نییە کە ناوەند رۆڵی لە دابەشکردنەوەی سامان دا نەبێت و هەر هەرێمەی بۆخۆی بەرپرس بێت لە بەڕێوەبردنی دارایی خۆی شتەکان بەو ئاراستەیە ڕۆشتون کە بە کردەوە هەرێم لە ڕووی داراییەوە شێوە سەربەخۆییەکی وەرگرتوە و لە هەمانکاتیشدا چاوی لە بودجەی فیدراڵییە، تا ئەم کێشەیە چارەسەرنەکرێت ئێمە لەسەر ئەم شێوازە قەیرانە بەردەوام دەبین
Your Comment