ستراتێژیی سێ حیزبی کوردستانی بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئەندامی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌ ستراتێژیی سێ حیزبی کوردستانی ده‌کات بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار عومه‌ر ڕای‌گه‌یاند: هه‌ستمان به‌وه‌ کرد پارتی و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان توانای ئیدارە کردنی هه‌رێمی کوردستانیان نییه‌ هه‌ر بۆیه‌ش له‌ حکوومه‌تی هه‌رێم چووینه‌ ده‌ره‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێستاکه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و حیزبی به‌رهه‌م ساڵح ستراتێژییێکیان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9933

Your Comment

You are replying to: .
captcha