هه‌ڵوێسته‌که‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌که‌ی ئێران بێ‌شه‌رمانه‌یه‌

به‌شی ئێران- سه‌یید قاسم جاسمی ئاماژه‌ی به‌ لێدوانی بێ‌بایه‌خی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌که‌ی ئێران کرد و وتی: هه‌ڵوێسته‌که‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کان بێ‌شه‌رمانه‌یه‌.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا، لێدوانه‌که‌ی تره‌مپی له‌سه‌ر پرسی نێوخۆی ئێران به‌ ده‌ستێوه‌ردان زانی و وتی: دوژمنانی ئێمه‌ هه‌له‌که‌ ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بشێوه‌ دروست بکه‌ن و ئاشکرایه‌ که‌سێک وه‌کوو تره‌مپ کاردانه‌وه‌ نیسبه‌ت به‌ گردبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایییه‌کانی ئێران نیشان ده‌دات و به‌ جۆرێک ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری ناوخۆی ئێران ده‌کات.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: که‌سانێک که‌ قسان ده‌که‌ن و ئه‌و دۆخه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌یێکی دروستیان له‌ ڕه‌فتاری خه‌ڵکی ئێمه‌ نییه و ته‌نها شوێن په‌ره‌پێدانی ڕق و نه‌فره‌ت که‌وتوون.

سه‌یید قاسم جاسمی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ داواکارییه‌کانی خه‌ڵک ڕه‌وایه‌ و ده‌ری‌بڕی: خه‌ڵک هه‌ندێک داواکارییان له‌باره‌ی دۆخی بژێوی ژیان، ئابوور و... هه‌یه‌ که‌ ده‌بێ دیراسه‌ بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ له‌ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و داڵغه‌یانه‌، به‌ستێنی پێشکه‌وتنی وڵاتیش زیاتر له‌ ڕابردوو بڕه‌خسێندرێت.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌رکی سه‌ر شانی به‌رپرسان له‌ ده‌وڵه‌تدا ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ناسینه‌وه‌ی دروستی کێشه‌کان ڕێگایێک بۆ داواکارییه‌کانی خه‌ڵک بدۆزنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9929

Your Comment

You are replying to: .
captcha