لەبارەی پڕۆسەی تێپەڕاندنی بوودجەی عێراق بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی گفتوگۆیەکیان ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌وڵه‌کانیان له‌باره‌ی په‌سه‌ندکردنی بودجه تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی مسته‌فا کازمی کرد و‌ له‌دیدارێکدا دواین په‌ره‌سه‌نده‌ سیاسییه‌کان و بارودۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها باسیان له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی ساڵی 2021 کردووه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ کراوه‌ له‌سه‌ر ئاماده‌کارییه‌کان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دابین کردنی هه‌موو پێداویستییێک به‌مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که‌ و دڵنیابوون له‌وه‌ی، ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن گوزارشتێکی ڕاسته‌قینه‌ ده‌که‌ن له‌ خواست و هه‌ڵبژارده‌ی گه‌لی عێراق.

به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا کازمی جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی کاری پێکه‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێ کردن کرده‌وه‌، به ‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگاریه‌کان و ره‌خساندنی هه‌لی سه‌رکه‌وتن بۆ چاکسازیی به‌ ئامانجکراو له‌ به‌رنامه‌ی کاری حکوومه‌تدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 990

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha