هاوپەیمانیش ناتوانێت پارتی داد و گەشە و پارتی بزاڤی نەتەوەیی ڕزگار بکات

بەشی تورکیا- ئوزگور ئوزەل سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ڕای‌گەیاند: ڕێبەرانی پارتی داد و گەشە و پارتی بزاڤی نەتەوەییی تورکیا توانای جارانیان نەماوە و چیدی هاوپەیمانیش ناتوانێت ڕزگاریان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئوزگور ئوزەل سەرکی فراکسیۆنی پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا لەو یاساگەلەی لە دۆخی نائاساییدا پەسند دەکرێن ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت: لە تورکیادا ئەگەر سیستەمی سەرۆکایەتی دامەزرێت و بچینە قۆناغی ڕژێمی تاکەکەسییەوە، ئەوا لە جیاتیی پەرلەمان هەر ئەم یاساگەلەی ئێستا بەبیانووی دۆخی نائاسایی پەسند دەکرێن جێگای خۆیان خۆش دەکەن و چیدی تێکڕای وڵات بە بڕیاری سەرۆک‌کۆمار بەڕێوە دەچێت. ئەگەر دەبینین لەناو چینی کرێکاری ئەم وڵاتەدا هیوا نەماوە هۆکاری هەر دۆخی نائاسایی و یاساکانی ئەم دۆخەیە.

زیاتر باس لەوەش دەکات: ئێمە پشتیوانی هەموو ئەوانەین لە شەوی کوودەتادا بەرگرییان لە وڵات کرد، پشتیوانی شەهیدان و بریندارەکانمانین، بەڵام سزا نەدان و دادگایی نەکردنی ئەوانەی سەربازی بێتاوانیان بە زەبری لێدا کوشتووە لەگەڵ هیچ لۆژیک و عەقڵیەت و وژدانێک یەک ناگرێتەوە. ئەمە هەڵمەتێکی باش نییە. پارتی داد و گەشە لە ئێستادا توانای بەڕێوەبردنی وڵاتی نەماوە. پارتی بزاڤی نەتەوەخوازیش کە شوێن ئەوان کەوتوون هەست و عەقڵییەتیان لەدەست داوە. ڕێبەرانی ئەم دوو پارتە توانای جارانیان نەماوە و ڕێک وەکوو ئەوانەن لە ترسی تاریکی باوەشیان بە یەکتردا کردووە و بە دەنگی بەرز گۆرانیی هاوپەیمانی دەڵێنەوە. هاوپەیمانیش چیدی ڕزگاریان ناکات.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی POSTAی تورکیا

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9884

Your Comment

You are replying to: .
captcha