بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حوجەتولئیسلام عەسگەر دیرباز لە ڕێوڕەسمی 9ی بەفرانباردا لە هۆڵی سیمورغی بۆکان ئاماژەی دا بە گردبوونەوە ناڕەزاییەکانی ئەم دواییانەی خەڵک بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی داوەستانی ئابووری و گرانی و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و وتی: هەندێک جار کێشەی ئابووری و زوڵمی هەندێک لە بەرپرسانی حکوومی لە خەڵک گوشار دەخاتە سەر خەڵکی بێ بەش، بەڵام دەنگی ئەو بێ بەشانە لە لای هەندێک لە بەرپرسانەوە نابیسترێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ناڕەزایی دەربڕین لە سەر شەقام.
ناوبراو زیادی کرد: نەیاران هەوڵ دەدەن لەو دروشمانە کە خەڵک دەیدەن کەڵک وەربگرن، خەڵکی ئێمە دژی ژیانی ئاغاوەتین و ئێمە ناڕەزاین لە دەوڵەت و هەندێک لە وەزیرەکان، دەبێت ژیانی ئەوان وەکوو ژیانی خەڵک بێت ئەگینا دەبێت لە کارەکانیان بکشێنەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment