ده‌مانچه‌یه‌كی نوێی "كلاشینكۆف" كه‌ فیشه‌ک ناته‌قێنێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- كۆمپانیای "كلاشینكۆف"ی ڕووسی نموونه‌ی ده‌مانچه‌یێكی ئاشكرا كرد كه‌ له ‌جۆری "ئاڕ-411" و ده‌مانچه‌یێكی تایبه‌تی راهێنانی "ماكارۆف"ه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ له‌ نمایشێكی شانۆیی ئاشكرا كراوه‌ كه‌ بۆ بواری شانۆیی سینه‌ماییه‌كانیش وه‌ک ده‌مانچه‌یێكی ڕاستی به كار ده‌هێنرێت.

ده‌مانچه‌كه‌ لۆگۆی فه‌رمیی كۆمپانیای "كلاشینكۆف"ی له‌سه‌ره‌ و وه‌ک ده‌مانچه‌ی ڕاستی هه‌ست ناكه‌یت ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ فیشه‌ک ناته‌قێنێت.

ده‌مانچه‌ی "ماكارۆف" یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1951 دروست كرا كه‌ له‌و ساڵه‌وه‌ سوپای ڕووسیا به‌ كاری ده‌هێنێت و ده‌مانچه‌یێكی به‌ناوبانگه‌ له ‌ئاستی جیهان.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9871

Your Comment

You are replying to: .
captcha