له‌ هه‌ولێر ڕۆژی جیهانیی سینه‌ما به‌رز ڕاده‌گیرێت

به‌شی ئێران/کوردی- ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌/ 28ی دیسێمبێری 2017 له‌ شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێک له‌ سینه‌ماكارانی کورد، له‌ سه‌ر ئه‌ركی خۆیان، یادی 122 ساڵه‌ی ڕۆژی جیهانیی سینه‌ما ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 28ی دیسێمبێری 2017، له‌ هۆڵی سینه‌مای ڕۆیاڵ مۆڵ له‌ شاری هه‌ولێر، كۆمه‌ڵێک له‌ سینه‌ماكارانی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان، یادی 122 ساڵه‌ی ڕۆژی جیهانیی سینه‌ما ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ژماره‌یێكی به‌رچاو له‌ سینه‌ماكارانی به‌ ناوبانگی كورد له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌ ده‌بن و بڕیاریشه‌ چه‌ندین گفتوگۆی جیاواز له‌سه‌ر ڕه‌وشی سینه‌ما بكرێت و چه‌ند فیلمێكی سینه‌ماییش نمایش بكرێت.

ساڵی 1958 برایانی لۆمیر له‌ پاریس، یه‌که‌م سینه‌ماتۆگراف (کامیرای فیلم هه‌ڵگرتن)یان داهێنا و ئه‌و ڕێکه‌وته‌ وه‌ک ڕۆژی جیهانیی سینه‌ما دیاری کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9870

Your Comment

You are replying to: .
captcha