بودجه‌ی ساڵی 97 زیاتر له‌ ڕابردوو ده‌ستی به‌ گیرفانی خه‌ڵکدا کردوووه‌/ بودجه‌ی ساڵی 97 له‌سه‌ر نه‌وتی 55 دۆلاری نووسراوه‌

به‌شی ئێران- حه‌سه‌ن بارام‌نیا له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97 زیاتر له‌ ڕابردوو ده‌ست به‌ گیرفانی هاووڵاتییاندا ده‌کات و ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ له‌سه‌ر نه‌وتی 55 دۆلاری داڕێژراوه‌.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه‌: زیاتر له‌ 50 له‌سه‌دی گوژمه‌ و پاره‌ی چاوه‌ڕوانکراو له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97دا به‌ستراوه‌ به‌ نرخی نه‌وته‌وه‌ و ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ش له‌سه‌ر نرخی 55 دۆلار به‌ستراوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: پێشبینی ده‌کرێت نرخی نه‌وت زیاد بکات ته‌نانه‌ت مومکینه‌ بگاته‌ به‌رمیلی 75 دۆلار هه‌ر بۆیه‌ش ئاماده‌کاری بۆ زیاد کردنی نرخی نه‌وتیش کراوه‌.

حه‌سه‌ن بارام‌نیا درێژه‌ی پێدا: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97 تا ڕاده‌یێکی زۆر شه‌فافه‌ و ئه‌وه‌ی گومانی له‌سه‌ره‌ باسی سامان‌پێدانی یارانه‌کانه‌ که‌ بڕیاره‌ یارانه‌ی 37 ملیۆن که‌س ببڕدرێت ئه‌وه‌ش جێگه‌ی گومانه‌ و ئه‌گه‌ر ئاوڕ له‌ ئه‌و هێڵه‌ هه‌ژارییه‌ بده‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ وڵاتدا پێناسه‌ کراوه‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و بڕیاره‌ مومکین نابێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9855

Your Comment

You are replying to: .
captcha