سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ته‌رکیز له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنی پێشکەوتنی سیاسیی کورد ده‌کات

به‌شی جیهان- سینه‌م چه‌نگیز ده‌ڵێت: ساڵی 2018 ئه‌نقه‌ره‌ ته‌رکیز له‌سه‌ر له‌مپه‌رنانه‌وه‌ بۆ گه‌شه‌ی سیاسیی کورد له‌ عێراق و سووریا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سینه‌م چه‌نگیز خاوه‌ن بیرێکی پرسی تورکیا له‌ یادداشتێکی کورتدا سه‌باره‌ت به‌ یه‌که‌مایه‌تیی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ساڵی نوێی زایینیدا گوتوویه‌تی: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ته‌رکیز له‌سه‌ر پێش‌گرتن به‌ پێشکه‌وتنی سیاسیی کورده‌کان له‌ عێراق و سووریا ده‌کات.

ناوبراو له‌ یادداشته‌که‌یدا که‌ ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌ب نیووز بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تی: تورکیا له‌ ساڵی داهاتوودا دابین کردنی ئاسایشی سنووره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ سووریا و به‌رگری کردن به‌رانبه‌ر به‌ مه‌ترسیی هه‌ڕه‌شه‌ی کورده‌کان ده‌خاته‌ یه‌که‌مایه‌تییه‌وه‌.

سینه‌م چه‌نگیز جه‌ختی کردۆته‌وه:‌ به‌ گشتی تورکیا به‌ توندی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره‌ پێشڕه‌وی و گه‌شه‌ی سیاسیی کورده‌کانی عێراق و سووریا ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9852

Your Comment

You are replying to: .
captcha