به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سه‌هیوود به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه: به گوێره‌ی ڕێککه‌وتنێکی سیاسی له هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و نووری مالیکی جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته به دوو لیستی جیاوازه‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌شداری ده‌که‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌ر دوو لایه‌نیش مومکینه ئیئتیلاف پێک بهێنن و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت ڕه‌وتی سه‌در بێته ئه‌و ئیئتیلافهوه.
سه‌هیوود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ندێک که‌سایه‌تی له حیزبی ده‌عوه‌ی عێراقه‌وه به‌شدارن و ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ش له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پاڵپشتیی مالیکی و عه‌بادی ده‌که‌ن هه‌ر بۆیه‌ش به‌شدار بوونی ئه‌و حیزبه له دوو لیستی جیاواز و جۆربه‌جۆردا ئه‌نجام ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment