بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیرانی وەرزش و لاوانی عێراق و ئێران پاش کۆبوونەوەیێکی هاوبەشیان کە شەوی ڕابردوو کە لە هۆتێلی ئولەمپیک بەڕێوە چوو ڕاپورتێکیان دەرکرد.
سولتان فەر لەو بارەیەوە وتی: ئەوڕۆ میوانداری وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و لێژنەی هاوڕێیان بووم و سەبارەت بە ڕێککەوتن نامەیێک کە چەند ساڵی ڕابردوو واژۆ کرابوو باس و گفتوگۆمان کرد و بڕیاری باش لەو بارەیەوە درا.
ناوبراو وتیشی: عێراق پاش تێپەڕاندنی قۆناغی دژوار لە شەڕی دژە تیرۆردا کە ئێران یارمەتی زۆری پێ گەیاند، ئێستا بەستێنی بۆ فەراهەم بووە کە لە بەشەکانی تردا وەکوو وەرزش چالاکی بنوێنێت.
وەزیری وەرزش و لاوان زیادی کرد: سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکانی وەرزش و لاوان، لێژنەیێکی پێکهاتوو لە بەرپرسانی پێوەندیدار و 12 سەرۆکی فیدراسیۆن بەمەبەستی یارمەتی گەیاندن بەوەرزشی عێراق پێک دێن و بەم زووانە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment