بەرپرسانی وەرزشیی ئێران سەردانی عێراق دەکەن

بەشی ئێران- وەزیری وەرزش و لاوان ڕای­گەیاند: لێژنەیێکی پێکهاتوو لە بەرپرسان و سەرۆکانی فیدراسیۆنەکان بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە وەرزشی عێراق بەم زووانە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیرانی وەرزش و لاوانی عێراق و ئێران پاش کۆبوونەوەیێکی هاوبەشیان کە شەوی ڕابردوو کە لە هۆتێلی ئولەمپیک بەڕێوە چوو ڕاپورتێکیان دەرکرد.

سولتان فەر لەو بارەیەوە وتی: ئەوڕۆ میوانداری وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و لێژنەی هاوڕێیان بووم و سەبارەت بە ڕێککەوتن نامەیێک کە چەند ساڵی ڕابردوو واژۆ کرابوو باس و گفتوگۆمان کرد و بڕیاری باش لەو بارەیەوە درا.

ناوبراو وتیشی: عێراق پاش تێپەڕاندنی قۆناغی دژوار لە شەڕی دژە تیرۆردا کە ئێران یارمەتی زۆری پێ گەیاند، ئێستا بەستێنی بۆ فەراهەم بووە کە لە بەشەکانی تردا وەکوو وەرزش چالاکی بنوێنێت.

وەزیری وەرزش و لاوان زیادی کرد: سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکانی وەرزش و لاوان، لێژنەیێکی پێکهاتوو لە بەرپرسانی پێوەندیدار و 12 سەرۆکی فیدراسیۆن بەمەبەستی یارمەتی گەیاندن بەوەرزشی عێراق پێک دێن و بەم زووانە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 9835

Your Comment

You are replying to: .
captcha