سێ نوێنەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و پارێزگاری ئەو شارە لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە کۆ بوونەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سێ نوێنەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و پارێزگاری ئەو شارە لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە لە سەر تەوەری پێگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە پڕۆژە یاسای بودجەی 97 کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی نێوان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و نوێنەرانی ئەو پارێزگایە لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی بەفرانبار بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا محەمەد قەسیم عوسمانی نوێنەری بۆکان، هاشمی نوێنەری تیکاب و میاندواو و ساینقەڵا، عەبدولکەریم حسێن زادە نوێنەری نەقەدە و شنۆ و محەمەد مەهدی شەهریاری بەشدارییان کرد.

دەزگای ڕاگەیاندنی پارێزگاریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: ئەو کۆبوونەوەیە لە سەر تەوەری پێگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو و هەروەها قەرەبوو کردنەوەی دواکەوتووییەکان و بەرز کردنەوەی پێوەری گەشە لە پارێزگا بەڕێوە چووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9830

Your Comment

You are replying to: .
captcha