نوخبە و بەرپرس و میدیا هەموو بەردەنگی سەرەکیی وتەکانی ڕێبەر بوون

بەشی ئێران- سەرۆک‌کۆمار باس لەوە دەکات بەرپرسان و چینی نوخبە و میدیاکان هەموو بەردەنگی سەرەکیی وتەکانی ئەم دواییەی ڕێبەری باڵای وڵات بوون و دەشڵێت: ئەوڕۆکە گرینگترین پێوەری شۆڕشگێڕی و ئینقیلابی بوون، کەم کردنەوەی مەوداکان و وەدیهێنانی ئومێد و یارمەتی بە گەشەی مادی و مەعنەویی وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتور حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانیی ئەوڕۆ پێجشەممە لە کۆبوونەوەی ناوەندی ئابووریی دەوڵەت ئاماژەی کردە وتەکانی ڕۆژی ڕابردووی ڕێبەری باڵای وڵات و وتیشی: ئێستاکە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا بەهێز بووە، دوژمنانی شۆڕش بەهیوان خەڵک لە داهاتوو بێهیوا بکەن و دەیانهەوێ زەبر لە سەرمایەی کۆمەڵایەتیی نیزام بدەن و هەربۆیەش پێویستە بەرامبەر ئەم پیلانە هەموو هوشیار بین و چینی بلیمەت و نوخبەش کۆمەڵگا و بەتایبەت لاوەکان تێگەیێنن.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی باسی لەوە کرد هەڤگریی نەتەوەیی بۆ بەهێز کردنەوەی پێکهاتەی ناوخۆی نیزام و درێژە بە پێشکەوتنەکانی وڵات تەواو پێویستە و پاشان ڕای‌گەیاند: دووبەرەکی نانەوە نێوان دامو دەزگاکانی وڵات، گەورە پیشان دانی لاوازییەکان و کێشە کاتییەکان و پەرە پێدانی ناهومێدی لەنێوان خەڵک و کۆمەڵگا هەمبەر بە داهاتووی وڵات لە ڕاستیدا جووڵانەوە لە هێڵی بەرامبەردا هەژمار دەکرێت و ڕێبازێکە کە نەیارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دایان‌ڕشتووە.

لە درێژەی وتەکانیدا سەرۆک‌کۆمار وێڕای پێویست زانینی ڕەخنەی بەجێ و تاوتوێکراو لە چوارچێوەی یاسا بۆ گەشەی هەموو بووارەکان باسی لە ئەولەوییەتەکانی دەوڵەت لە بووجەی ساڵی داهاتوو کرد و ڕوونی کردەوە: دەوڵەت بە ڕێنوماییەکانی ڕێبەری و پشتیوانیی خەڵک وێڕای جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانی ئابووریی خۆڕاگرانە چارەسەر کردنی کێشەی ئابووری و بژیوی خەڵکی خستۆتە ئەولەوییەتی خۆیەوە.

دکتور ڕۆحانی سەرۆک‌کۆماری وڵات پاشان ڕێزی لە وتە ڕوون و یەکێتی هێنەرەکانی ڕێبەری باڵای وڵات گرت، ڕێبازی دەوڵەتی بە ڕەخساندنی بەستێن بۆ پپشکووتنی هەموو دەفرایەتییەکان و هاوکاری لەگەڵ هەموو هێزەکان و دوورەپەرێزی لە سیاسی کاری و لایەن خوازی وەسف کرد و دەری‌بڕی: پرۆژە یاسای بووجە لە ئەوپەڕی شەفافیدایە و بەمەش هەنگاوێکی مەزن دژ بە گەندەڵی و ناکارامەیی هەڵدەگرین و چێدی بەستێنێک بۆ تۆمەتبارانی گەندەڵی و خراپەکاری نامێنێت تاوەکوو گەندەڵکارییەکانی خۆیان لە پشتی پەردەی کێشمەکێشمی سیاسیدا بشارنەوە.

سەرچاوە: بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9829

Your Comment

You are replying to: .
captcha