بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنفرانسی ڕۆژنامەڤانیی حەفتانەی نێچیرڤان بارزانی بە شێوازی خوارۆیە:
- ئێستاکە هیچ دانوستاندنێک لەگەڵ بەغدا بەڕێوەناچێت
- کاتێک بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆ لەنێان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق لە لایەن بەغداوە دیاری نەکراوە.
- دەمانەوێت لە چوارچێوی یاسادا کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین
- پێشوازی لە گفتوگۆی جدی لەگەڵ بەغدا دەکەین
- پڕۆسەی تەعریب جارێکی تر دەستی پێکردووە
- حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەنها لایەنی ڕەسمیی دانووستان لەگەڵ بەغدایە
- تەعریب کێشەکان چارەسەر ناکات
- تەعریب دەبێتە هۆی ناسەقامگیری
- داخستنی فڕۆکەخانەکان وەکوو کارتێكی گوشار بەکار دەهێندرێت ، جێگەی داخە حکوومەتێک بە داخستنی فڕۆکەخانەکان سزای هاووڵاتییانی خۆی بدات
- لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هەندێ هەنگاوی چاکسازیش کە پێویست بووە کردوومانە و بۆ پەرلەمان نێردراوە ، جەخت دەکەینەوە کە ئێمە جددین لەوەی ئەو چاکسازییانە ئەنجام بدەین و وەک حکوومەت پابەندین بە جێبەجێ کردنیان دوای ئەوەی بڕیارەکە لە پەرلەمان دەردەچێت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment