بە دەرەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا گەش بین نیم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی دەڵێت: بە دەرەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا گەش بین نیم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرمەد بەیاتی شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی «دجلە»ی عێراقدا وتی: من بە دەرەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵ گەش بین نیم، چوونکە خاڵی سەرەکی کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر هێزی پێشمەرگەیە.

بەیاتی زیادی کرد: هەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی سەرەڕای دژایەتیی هەموو عێراقییەکان، ڕێفراندۆمیان بەڕێوەبرد، بەڕێوەبردنی ئەو ڕیفراندۆمەیش پاشهاتی نەرێنیی بۆ سوپای عێراق و ئاسایشی ئەو وڵاتە هەیە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: سەرکردەیێکی ئەمریکی پێش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان وتبووی ئەمریکا هیچ بەرژەوەندییێکی لە بەڕێوە بردنی ئەو ڕیفراندۆمەدا نییە.

بەیاتی زیادی کرد: هێزی پێشمەرگە سەرەکیترین خاڵی ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەرێمە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9822

Your Comment

You are replying to: .
captcha