کاری ئەردۆغان لە هەڵبژادنەکانی داهاتوودا دژوار دەبێت

بەشی تورکیا- هاکان بایراکچی، سەرۆکی کومپانیای ڕاپرسیی SONARی تورکیا لە وتەکانیدا ڕای­گەیاندووە: کاری ئەردۆغان لە هەڵبژادنەکانی داهاتوودا دژوار دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان بایراکچی سەرۆکی کومپانیای ڕاپرسیی SONARی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژە دەداتە بە دواهەمین ڕاپرسییەکان لە تورکیا و دەڵێت: ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژادرن بەڕێوە بچێت ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشە ناتوانن 50%ی دەنگەکان مسۆگەر بکەن.

ناوبراو وتیشی: ڕەنگە کەس بیری لێنەکاتەوە بەڵام گەورەترین هۆکاری دابەزینی دەنگەکانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان گوشارێکە کە خستوویەتە سەر شارەوانییەکان و دوور خستنەوەیان لە کارەکانیانە. ئەوان 15 ساڵ لە خەڵک دەنگی ڕاستەوخۆیان وەرگرتووە، ئێستا بەبێ هیچ پاساوێک مەجبووریان دەکەن لە کارەکانیان دەست بکێشنەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: مەراڵ ئاکشنر هەموو هاوسەنگەکانی تێک داوە. ئێمە تەنها متمانە بە ڕاپرسییەکانی خۆمان دەکەین، پارتی باش لە ئێستادا 9 تا 10لەسەدی دەنگەکانی هەیە، ئەو ڕێژەیەش تا دێت زیاد دەکات.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9821

Your Comment

You are replying to: .
captcha