به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"دا ڕایگه‌یاند: له‌م دواییه‌دا فوئاد مه‌عسووم به بێ ئاماده بوونی تورکمانه‌کان له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له قه‌باره سیاسییه‌کانی کوردستان گفتوگۆی کردوووه به مه‌به‌ستی ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا.
ناوبراو وتیشی: گفتوگۆی فوئاد مه‌عسووم له‌گه‌ڵ کورده‌کان سه‌باره‌ت به پارێزگای که‌رکووک و دوزخۆرماتوو و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان گفتوگۆیێکی به‌تاڵه و ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی کورده‌کان ده‌شکێته‌وه.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد کۆمیسیۆنێک بۆ گفتوگۆی نێوان سێ قه‌ومی عه‌ره‌ب، کورد و تورکمان پێک بێنێت به مه‌به‌ستی شه‌راکه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی که‌رکووک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی بۆ ئه‌و ناوچانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment