بڕی یەک ملیار ماڵی دزراو له‌ بانه‌ دۆزرایه‌وه‌

به‌شی کوردستان- فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی بانه‌ ڕای­ گه‌یاند: بڕی یەک ملیار ماڵی دزراو له‌ بانه‌ دۆزرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ "فه‌رزاد که‌ریمی" وتی: هێزه‌ ئینتیزامییه‌کانی شاری بانه‌ له‌ کاتی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیله‌کاندا له‌ بازنه‌ی پشکنینی ڕێگای بانه‌-سه‌قز گومانیان خسته‌ سه‌ر ئۆتۆمبیلێکی جۆری پراید و ڕایان وه‌ستاند.

ناوبراو زیادی کرد: له‌ پشکنینی ئۆتۆمبیله‌که‌دا 59 جۆر که‌لوپه‌لی ماڵ، پاره‌ی نه‌ختینه‌، زێڕ و لاپ تۆپ، کامێرا، ناسنامه‌ی ئۆتۆمبیل، کارتی بانکی، موبایل به‌ بایه‌خی یه‌ک میلیارد ڕیاڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رهه‌نگ که‌ریمی ڕوونیشی کرده‌وه‌: هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ سێ تاوانبار ده‌ستگیر کراون که‌ له‌ لێپێچینه‌وه‌کاندا دانیان به‌وه‌ داناوه‌ که‌ ئه‌و دارایییانه‌یان له‌ دوو ماڵی شاری بانه‌ دزیوه‌ که‌ پاش دۆزینه‌وه‌ی ماڵ براوان، تاوانباران دۆسیه‌یان بۆ تۆمار کرا و ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ کران.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی پۆلیس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9808

Your Comment

You are replying to: .
captcha