به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاند: هه‌ندێ زانیاری به ده‌ستمان گه‌یشتوووه سه‌باره‌ت به کوشتنی هاووڵاتییێکی ئێرانی له‌لایه‌ن پۆلیسی که‌نه‌داوه که ئه‌و داپه‌ڕه‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته سه‌رکۆنه ده‌که‌ین.
ناوبراو وتیشی: به‌داخه‌وه ئاگادار بووینه‌وه هاووڵاتییێکی ئێرانی به ناوی "بابه‌ک سه‌عیدی" که دانیشتووی که‌نه‌دا و نه‌خۆش بووه به ته‌قه‌ی گوله کوژراوه.
به‌هرام قاسمی جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه خه‌ریکین ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ ده‌که‌ین و له داموده‌زگا فه‌رمییه‌کان به‌دواداچوون بۆ ڕوون‌کردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کان ئه‌و بابه‌ته ده‌که‌ین.
ناوبراو له کۆتاییدا زیادی کرد: هاووڵاتییانی ئێرانیی دانیشتووی که‌نه‌دا بۆ وه‌رگرتنی مافی کۆنسووڵی خۆیان به‌ره‌وڕووی کێشه‌یێکی زۆرن و له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا هه‌وڵێکی به‌ربڵاو به مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی دۆخێکی گونجاوتر بۆ ئاراسته‌کردنی دووباره‌ی خزمه‌تگوزاری کۆنسووڵی به هاووڵاتییانی ئێرانیی دانیشتووی که‌نه‌دا ئه‌نجام دراوه که هێشتاکه ده‌رئه‌نجامی پێویستمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment