بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی سەردانەکەی بۆ مەشهەد لە فڕۆکەخانەی شەهید هاشمی نەژاد وتی: دەوڵەت لە بواری ئاوەدانکاری لە گوندەکاندا بڕیاری گرینگی لەم چوار ساڵەی ڕابردوودا دەرکرد و لەم دەوڵەتەشدا بەدەوام دەبین لە کەرتی ئاوەدانکاری.
جەهانگیری زیادی کرد: پتەو کردنەوەی کۆنەماڵەکان بەتایبەت لە شارە گەورەکاندا چەند ساڵە دەستی پێکردوووە و ئامانجی ئێمە لەو هەوڵە ئەوەیە ماڵەکان بەرگەی بوومەلەرزەی چاوەڕوان نەکراو بگرن. هەر بۆیەش لەم سەردانەمدا هەندێک لەو خانوانەی لە مەشهەد پتەو کراونەتەوە بەسەر دەکەم.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە نرخی کاڵاش ڕای­گەیاند دەوڵەت سیاسەتی پێویستی گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی هەڵاوسان یەک ڕەقەمی بێت و بێگومان ئیزن نادەین نرخی کاڵاکان زیاد بکات.
ئەو وتانەی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەحاڵێکدا دێتە ئاراوە کە نرخی هەندێک لە کاڵا سەرەکییەکان بۆ بژێوی ژیانی هاووڵاتییان زیادی کردوووە و ئەگەری ئەوەش هەیە نرخی چەند کاڵای دیکەش بەتایبەت بەنزین و سووتەمەنی زیاد بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment