مه‌لا به‌ختیار باس له ‌ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نهێنیی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌لا به‌ختیار یه‌كێک له ‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌ڵێت: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا، كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی‌ و ئاشكرای جۆراوجۆر كراون، ئاماژه ‌و ئاخاوتنه‌كان، ئومێدبه‌خشن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌یزانم له‌مباره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌: به‌غدا باشتر ئاماده‌یه‌ بۆ دانوستاندن، حكوومه‌تی هه‌رێمیش خۆی ساز ده‌دات‌ و شاندی په‌رله‌مانیش سه‌ردانی به‌غدا".

به ‌قسه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی، كه‌ ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ له‌ میانی نووسینێک بڵاوی كردۆ‌ته‌وه‌، وتراوه‌: "چیكه‌ شه‌ڕیش له ‌نێوان هێزه‌كانی عێراق ‌و پیشمه‌رگه‌، به ‌ڕه‌سمی ڕوِو نادات، كێشه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ‌و گومرگ‌ و فڕۆكه‌خانه‌كان، وردتر بیر له‌ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كرێته‌وه ‌‌و دوای ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌، به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری بودجه ‌و مووچه‌ و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانیش ده‌ست پێده‌كات".

هه‌ر به ‌قسه‌ی ناوبراو ئه‌و باسانه‌ له‌ئارادا هه‌ن، "قسه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه‌، هه‌ق وایه‌، حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ تێكڕای لایه‌نه‌كان، گفتوگۆی به‌رپرسانه‌ بكات‌ و ته‌گبیری هه‌مووان گه‌ڵاڵه‌ بكرێت‌، په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان، دانیشتن بكات ‌و بۆچوونیان بۆ حكوومه‌ت‌ و شاندی دانوستانكار بنووسێت پێكه‌وه‌، به‌ره‌و چاره‌سه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه‌ بڕۆین".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9796

Your Comment

You are replying to: .
captcha