به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم ئیبراهیم وته‌بێژی کۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی حیزبی په‌یه‌ده سه‌باره‌ت به دابڕینی پێوه‌ندیی پارته‌که‌ی له‌گه‌ڵ په‌که‌که به هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک ده‌ڵێت: په‌یه‌ده نایهه‌وێت ته‌نیا به‌هۆی دژایه‌تیی تورکیا له‌گه‌ڵ ئاماده بوونی ئه‌م حیزبه له دانیشتنه‌که‌ی سووچی کۆتایی به پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ په‌که‌که بهێنێت.
زیاتریش باس له‌وه ده‌کات: ئێمه پێوه‌ندیی بیرۆکه و ئایدیۆلۆژیامان له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه و عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان بۆمان وه‌کوو ژێده‌رێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژیکه. په‌که‌که حیزبی تورکیایه و پێوه‌ندیی ئێمه و ئه‌وان ڕێک وه‌کوو پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ڕێبه‌ری له‌ده‌ستچووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه. ئێمه داواکارییه‌که‌ی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان به‌م پێوه‌ندییه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش ده‌کاته هاوسنوور بوونی ناوچه‌کانی ژێرده‌ستیان له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیا و ده‌ڵێت: تورکیا هاوسێی ئێمه‌یه و ئێمه‌ش ئاماده‌ین گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بکه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment