بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند ڕاسپاردە و ئەرکی سەرەکیی وڵاتەکەی لە ئێستادا بەرنگاربوونەوەی بەرەی نوسرە و پشتیوانیی ئاسمانی لە سوپای سووریا بۆ شەڕ لەگەڵ ئەو گرووپە تیرۆریستییەیە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە تیابردنی بەرەی نوسرە لە سووریادا ئامانجێکی گرینگە و باسی لەوەش کرد بەشی سەرەکیی شەڕی تیرۆریزم لە سووریادا کۆتاییی پێهاتووە.
ڕاشیگەیاند ئەگەر چالاکیی تیرۆریستی دیسانەوە لە سووریا ڕوو لە زیاد بوون بکات ئەوا وڵاتەکەی ئامادەیە لە ڕێگای ئاسمانەوە پشتیوانی لە سوپای سووریا بکات و وتیشی: ئەمەش بڕیارێکە کە پاش ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ ئامادەبوونی هەمیشەیی لە هەردوو بنکەی حەمیمیم و تەرتووس دراوە.
ڕۆژی ڕابردوو سێرگەی شویگۆ وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند پاش پەسەند بوون لەلایەن ئەنجومەنی فیدراسیۆنەوە، وڵاتەکەی خەریکە ئامادەکارییە بۆ ئەوەی هێزی سەربازیی وڵاتەکەی بە شێوەی هەمیشەیی لە بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم و بنکەی دەریاییی تەرتووسی سووریا بمێنێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە بەرەی نوسرە لە ئێستادا بە ناوی بەرەی فەتحی شام دەناسرێت.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment