بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیپان حەمۆ فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕای­گەیاند: ڕووسیا بەڵێنی داوە کوردەکان بۆ کونگرەی نەتەوەیی کە بڕیارە ڕۆژەکانی 29 و 30ی جوونی 2018 لە شاری سووچی بەڕێوە بچێت بانگهێشت بکات.
سیپان حەمۆ وتی: ڕووسیا دەڵێت کوردەکان بەشێکن لە سووریا و پاساوێکیش بۆ بانگهێشت نەکردنیان نابینێت، ئەوە بەڵێنێکە کە ڕووسیا داویەتی.
فەرماندەی YPG زیادی کرد: سەرەڕای دژایەتی کردنی تورکیا، 155 کەس لە نوێنەرایەتیی کوردەکانەوە وەکوو بەشێک لە خۆبەڕێوەبەرایەتیی دیموکراتیک بانگهێشتی کونگرەی سووچی دەکرێن.
ناوبراو دەڵێت: حکوومەتی تورکیا تێدەکۆشێت لە نێو ئەو کونگرەیەدا بشێوە بکات. ئەوان دەڵێن بەو مەرجە لە کونگرەکەدا بەشدار دەبن کە کوردی تیا ئامادە نەبێت، بەڵام ڕووسیا دەڵێت کورد بەشێکە لە سووریا، ئەوە بەڵێنێکە کە ڕووسەکان داویانە بەڵام نازانم لە داهاتوودا دەگۆڕدرێت یان نە.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment