بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد ئیبراهیم شەکیبا ڕۆژی چوارشەممە لە ئاپۆڕەی هەوڵنێراندا وتی: بەرپرسانی میدیاکان نابێت بڵاوکەری دەنگۆکان سەبارەت بە سەلامەتی خەڵک بن چوونکە گوشاری دەروونی دەخاتە سەر لێقەوماوانی بوومەلەرزە.
ناوبراو وتیشی: زانستگای پزیشکی کرماشان بەرداوام ئامادەیە بۆ وەڵام دانەوە و هەواڵی دروست لەو بارەیەوە دەداتە میدیاکان.
محەمەد ئیبراهیم شەکیبا سەبارەت بە دەنگۆی خۆکوژیی 20 کەس لە لێقەوماوان وتی: ئەو هەواڵە لە ڕاستی دوورە و چەند کەس دەستیان داوەتە خۆکۆژی کە ئێستا لە ژێر چاودێریدان و پاڵپشتیی دەروونییان لێدەکرێت.
هەواڵدەریی «خانە ملت» ڕۆژی چوارشەممە لە زاری نوێنەرانی پاوە، جوانڕۆ، ڕوانسەر و سەلاسی باوجانییەوە ڕای­گەیاندبوو بە هۆی سەرماوە چوار کەس ڕەقیان بردوەتەوە و لانی کەمیش 20 کەس خۆیان کوشتووە و ئەو ئامارەش ڕوو لە زیادبوون دەکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment