بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بنکەی پێوەندی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستی گەل (HPG)، لقی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند لە پێکدادانەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگای جۆلەمێرگی تورکیا بە گشتی ١٥ سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژراون.
ئەو ناوەندە لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە باسی لەوە کردووە ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی دیسێمبێری ٢٠١٧ هێزەکانی پاراستنی گەل هێرشیان کردۆتە سەر یەکەکانی سوپای تورکیا لە تەپەی ماوا نزیک بە ناوچەی شەمدینلی و بنکە و بارەگای سوپای تورکیایان کردۆتە ئامانجی مووشەکی ئارپیجی٧ و چەکی قورس و تێکیانشکاندوون.
بە گوێرەی بەیاننامەکە لەو هێرشانەدا ٧ سەربازی تورک کوژراون. پێشتریش لە پێکدادانێکی جیاوازدا لە ناوچەی تەپە سیروو دیسانەوە لە شەمدینلی ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment