بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوڕۆ سێشەممە ٥ی بەفرانبار لە کۆنفرانسە حەفتانەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد هیچ گێرە و کێشەیێک نێوان هەولێر و بەغدا نییە و زیادی کرد: ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات دەرەنجامی دەسدرێژی و لادانی هەرێم لە سنووری خۆی و دەروازە سنوورییەکان و هەروەها پێدانەهاتن بە نایاسایی بوونی ڕێفراندۆمە.
عەبادی باسی لەوە کراد هەر ئێستاش هەندێک گفتوگۆ لەنێوان حکوومەتی ناوەندی و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمدا هەیە و دەریبڕی: حکوومەتی ناوەند لەو دەزگا ئەمنییانە داوای کردووە سەردانی بەغدا بکەن و کۆبوونەوە نێوان دوو لایەنەکە هەبێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە داهاتی ئێستاکەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەش دەکات.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment