٢٦ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٢٢:٣٦
عەبادی باس لە گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک‌وەزیرانی عێراق باس لەوە دەکات لە ئێستاشدا هەندێک گفتوگۆ لەنێوان هەرێم و حکوومەتی ناوەندیدا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق ئەوڕۆ سێشەممە ٥ی بەفرانبار لە کۆنفرانسە حەفتانەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد هیچ گێرە و کێشەیێک نێوان هەولێر و بەغدا نییە و زیادی کرد: ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات دەرەنجامی دەسدرێژی و لادانی هەرێم لە سنووری خۆی و دەروازە سنوورییەکان و هەروەها پێدانەهاتن بە نایاسایی بوونی ڕێفراندۆمە.

عەبادی باسی لەوە کراد هەر ئێستاش هەندێک گفتوگۆ لەنێوان حکوومەتی ناوەندی و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمدا هەیە و دەری‌بڕی: حکوومەتی ناوەند لەو دەزگا ئەمنییانە داوای کردووە سەردانی بەغدا بکەن و کۆبوونەوە نێوان دوو لایەنەکە هەبێت.

سەرۆک‌وەزیرانی عێراق جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە داهاتی ئێستاکەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەش دەکات.

سەرچاوە: مەوازین نیووز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9744

Your Comment

You are replying to: .
captcha