بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی عەرەبیی «الجدید»ی لەندەن لە زاری وەزیرێکی باڵای عێراقییەوە کە ناوەکەی نەدرکێندراوە دەنووسێت: "حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەڵگرتنی ئابڵوقە لەسەر هەرێم سیانزە مەرجی زۆر قورسی خستووەتە بەردەمی حکوومەتی هەولێر و پێوستیشە مەرجەکانیش سەرجەمیان جێبەجی بکرێن".
بەشێک لەومەرجانەی حەیدەر عەبادی دایناوە بریتییە لە:
1- هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم، نەک هەڵپەساردن.. بە ڕاگەیێنراوێکی ڕەسمیی ئاشکرا.
2- ڕادەست کردنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان بە دەسەڵاتی فیدڕاڵی.
3- ڕادەست کردنی سەرجەم فڕۆکەخانەکان.
4- گێڕانەوەی سەرجەم داهاتە نەوتیی و نانەوتییەکان.
5- گێڕانەوەی سەرجەم داهاتی باج و ڕسوومات.
6- ڕادەست کردنەوەی هەموو ئەو داواکراوانەی بەغداد داوای کردوون و لە هەرێمدا ئەژین.
7- گەڕانەوە بۆ هێڵی سنووری ئیداریی پێش 2003
8- بەستنەوەی هێزی پێشمەرگە بە وەزارەتی بەرگریی عێراقی فیدڕاڵەوە.
9- بەڵێندانی هەرێم بەوەی بە هیچ جۆرێک داڵدەی داواکراوەکان نەدات.
10- گەشت نەکردنی هیچ بەرپرسێکی کورد بۆ دەرەوەی وڵات، بە بێ ئاگاداریی حکوومەتی فیدڕاڵ.
11- پێشوازیی نەکردنی هیچ بەرپرسێکی بیانیی، گەر حکوومەتی فیدڕاڵی ڕەزامەندیی لەسەر نەبێت و بە بەغداددا تێپەڕ نەبووبێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە نێردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا چەندین جار داوای هەڵگرتنی ئابڵوقەیان لەسەر هەرێم کردووە.
بەڵام لە ئێستادا ئەو سیانزە مەرجی زۆر قورسە و جێبەجێ کردنیان لەلایەن هەولێرەوە ئەستەمە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment