بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەعد حەدیسی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ماڵپەڕی هەواڵی بەغداد یەومی وتوووە: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق هیچ پەیامێکی فەرمیی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە وەرنەگرتوووە و هیچ مەرجێکیش لەلایەن عەبادییەوە بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا ڕانەگەیەندراوە لەبەر ئەوەی عێراق دەستووری هەیە و دەبێت بە مەبەستی حاکمییەتی حکوومەتی مەرکەزی بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراق ڕێز لە دەستوور ئەو وڵاتە بگیرێت.
حەدیسی سەبارەت بە بازرگانیی دەرەوەی عێراق و فرۆشتن و هەناردە کردنی نەوت لە بیرە نەوتەکانی کوردستان وتی بیرە نەوتەکانی کوردستان ڕاست وەکوو بیرە نەوتەکانی بەسرە هی حکوومەتی عێراقە و دەبێت ئەو بیرە نەوتانە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی فیدڕاڵدا بێت. چوونکە ئەوە پرسێکی حکوومییە و دەبێت بەگوێرەی دەستووری عێراق جێ­بەجێ بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment