نێچیرڤان بارزانى: نامانەوێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ وەزیری دەروەی ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختى لە هەڵوێست و هەوڵەکانى هەرێمى کوردستان بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە و پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى کردەوە.

کوردپرێس: نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 15/1/2020 لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ فیلیپ ئاکەرمان نێردراوى تایبەتیی وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا و شاندێکى یاوەرى کۆ بووەوە و دوایین رووداو و پێشهاتەکانى عێراقیان تاوتوێ کرد.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا کاریگەرى و لێکەوتەکان، هەڕەشە و مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکانى نێوانیان، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا، رۆڵى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکە، تاوتوێ کران.

لای خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نامانەوێ عێراق ببێتە گۆڕەپانى یەکلا کردنەوەى کێشە و ململانێى هێزە ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها سوپاسى هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکانى ئەڵمانیاى بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97255

Your Comment

You are replying to: .
captcha