پێشانگای بازرگانی و ئابووریی ئێران لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە بەشداریی باڵوێزی ئێران لە عێراق، پێشانگای بازرگانی و ئابووریی ئێران لە شاری سلێمانی کرایەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 14ی کانوونی دووهەمی 2020 پێشانگای توانا ئابووری و بازرگانییەکانی ئێران لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان کرایەوە و لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی پێشانگاکەشدا 150کۆمپانیا بەشدار بوون.

ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق کە بەشداریی پێشانگاکەی کردبوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پێشوازییێکی فراوان لە پێشانگاکە کراوە و 150 کۆمپانیا بەشدارییان کردووە.

مەسجدی جەختیشی کردەوە پێوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق لە ئاستێکی باشدایە و هەوڵ دەدەن پەرەی زیاتر بەو پێوەندییەش بدەن.

باڵوێزی ئێران لە عێراق گوتیشی نیازیانە ئاستی پێوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق تا ڕێژەی 20 ملیار دۆلار بەرز بکەنەو و بەشێکی گرینگی ئەو ڕێژەیەش بە پێوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەبێت.

ناوبراو داوای لە بازرگانان و بەرهەمهێنەران و سەرمایەدانەرانی ئێرانی کرد سەرنجی زیاتر بخەنە سەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان چوونکە ئەو بازاڕە بۆ کاڵا و بەرهەمی ئێران بازاڕێکی گونجاوە.

News Code 97248

Your Comment

You are replying to: .
captcha