کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 14ی کانوونی دووهەمی 2020 پێشانگای توانا ئابووری و بازرگانییەکانی ئێران لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان کرایەوە و لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی پێشانگاکەشدا 150کۆمپانیا بەشدار بوون.
ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق کە بەشداریی پێشانگاکەی کردبوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پێشوازییێکی فراوان لە پێشانگاکە کراوە و 150 کۆمپانیا بەشدارییان کردووە.
مەسجدی جەختیشی کردەوە پێوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق لە ئاستێکی باشدایە و هەوڵ دەدەن پەرەی زیاتر بەو پێوەندییەش بدەن.
باڵوێزی ئێران لە عێراق گوتیشی نیازیانە ئاستی پێوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق تا ڕێژەی 20 ملیار دۆلار بەرز بکەنەو و بەشێکی گرینگی ئەو ڕێژەیەش بە پێوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەبێت.
ناوبراو داوای لە بازرگانان و بەرهەمهێنەران و سەرمایەدانەرانی ئێرانی کرد سەرنجی زیاتر بخەنە سەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان چوونکە ئەو بازاڕە بۆ کاڵا و بەرهەمی ئێران بازاڕێکی گونجاوە.
Your Comment