گۆڤاری سپەکتاتۆر: کوردی سووریا ڕووی کردۆتە تاکتیکی گەریلایی

بەشی جیهان- گۆڤاری سپەکتاتۆر لە ڕاپۆرتێکدا باسی دۆخی کوردی سووریای کردووە و نووسیویەتی ڕووسیا ئێستا جێگەی ئەمریکای لە باکووری سووریا گرتۆتەوە و لەبەر ئەوەی کورد متمانەی بە ڕووسیا نیە ڕووی کردۆتە تاکتیکی شەڕی گەریلایی.

کوردپرێس:

پاش کشانەوەی ئەمریکا لە باکووری سووریا، هێزەکانی ڕووسیا مانگی ئەکتەوبری 2019 لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا جێگیر کران. ژمارەیێک لە هێزە ڕووسییەکان لەو بنکە سەربازییانەدا جێگیر کراون کە پێشتر سەربازی ئەمریکیی تێدا بوو. تورکیاش لە هێرشەکەی مانگی ئەکتەوبری 2019 دوو ناوچەی ستراتێژیکی کۆنتڕۆڵ کرد کە پێشتر بە دەست هێزەکانی کوردی سووریا ناسراو بە هێزی سووریای دیموکراتەوە بوو. ئەو دوو ناوچەیە گرێ سپی و سەرێکانی بوو.

گۆڤاری سپەکتاتۆر ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بە دۆخی کوردەکانی سووریا کردووە. گۆڤارەکە لەو ڕاپۆرتەدا نووسیویەتی ئەگەرچی ئێستا هەلومەرجەکە تۆێک گۆڕاوە بەڵام پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی نێوان ئەمریکا- تورکیا و ڕووسیا- تورکیا، هێزە کوردییەکان لە ناوچەکانی باکووری سووریا نەکشاونەتەوە بەڵکوو تەنها شێوەی چالاکییەکانی خۆیان گۆڕیوە.

ئەو گۆڤارە نووسیویەتی هێزەکانی کوردی سووریای دیموکرات ئێستا یونیفۆرم و بەرگی سەربازییان داکەندووە و بە جلوبەرگی مەدەنییەوە چەکە سووکەکانیان و تانکەکانیان حەشار داوە.

سپەکتاتۆر ئەوەشی زیاد کردووە کە کوردی سووریا ئێستا ڕووی کردۆتە تاکتیکی شەڕی گەریلایی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا.

لە ڕاپۆرتەکەی سپەکتاتۆردا ئاماژە بەوەش کراوە کە کوردی سووریا متمانەی بە ڕووسیا نیە چوونکە ساڵی 2018 ڕێگای بۆ تورکیا چۆڵ کرد و گڵۆپی سەوزی بۆ سوپای تورک هەڵکرد کە ناوچەعی کوردنشینی عەفرین داگیر بکات.

News Code 97243

Your Comment

You are replying to: .
captcha