کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پێشهات و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق و داواكارییه‌كانیان، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانيان له‌مباره‌یه‌وه، خسته به‌ر باس.
تاوتوێ كردنی دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و پلانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاری كردنی عێراق له‌م قۆناغه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment