بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە جنین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ( UN) لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کران.
لەو دیدارەدا باس لەوەکرا کە عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەنەکان هەستیاریی بارودۆخەکە لە بەرچاو بگرن، هەروەها جەخت لەوە کرایەوە، "گرژبوونی زیاتری رەوشەکە لە قازانجی خەڵکی عێراق و ناوچەکە نییە و پێویستە ئاشتی و سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو، باشترکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و ھەماھەنگی زیاتر لە گەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان توەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment