بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕاسل فۆستر مامۆستای پێوەندیی نیودەوڵەتی لە ئاکادیمیای کینگی لەندەن پرسی بەڕێوە بردنی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان، کەتەلۆنیای سپانیا، ئیتاڵیا و سکۆتلەندی شی کردۆتەوە و لە بارەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانەوە بە سپۆتنیکی وتوووە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی ئابووریی لەگەڵ نەبوو.
ناوبراو زیادی کرد: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لەجێگەی پاڵپشتی ئابووری پاڵپشت و هۆکاری سەربەخۆ بوون و خولیای دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی لەگەڵ بوو ئەوەش لە ئاڵۆزترین ناوچەی جیهاندا.
ناوبراو هۆی ناکامیی کوردەکان و شکست­هێنانیان لە پڕۆسەی ڕفراندۆم و لێکەوتەکانی ئێستای ئەو گشتپرسییە دەگەڕێنێتەوە بۆ خولیای سەربەخۆ بوونی کوردەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment