کوردپرێس:
پاش ئەوەی هێزی چەکداری ئێران لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند فڕۆکەی گەشتیاریی ئوکراین لە جۆری بویینگ 737 بە هەڵە بە مووشەکی ئێرانی کەوتۆتە خوارەوە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران فەرمانی کرد دادگای سەربازیی وڵاتەکەی دەستبەجێ خوێندنەوەی ورد بۆ بابەتەکە بکات.
لە فەرمانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسیدا نووسراوە دادگای سەربازیی ئێران خوێندنەوەی ورد بۆ دۆسیەی تێکشکانی فڕۆکە گەشتیارییەکە بکات و ئەگەر تاوانبارێک هەیە کە لە بابەتەکە ئاگادار بووە یان خود دەستی لەو کارەدا بووە سزا بدرێت و هەموو لایەنەکانی ئەو ڕووداوە ڕوون بکرێتەوە.
دەمەوبەیانی ڕۆژی شەمە 21ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 11ی کانوونی دووهەمی 2020 ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند فڕۆکەی گەشتیاریی ئوکراین لە جۆری بویینگ 737 کە کاتژمێر 6 و 18 خولەکی بەیانی لە نزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران کەوتە خوارەوە بە مووشەکی سوپای پاسداران کەوتۆتە خوارەوە.
Your Comment