وەزیری دەرەوەی ئێران بەهۆی تێکشکانی فڕۆکە گەشتیارییەکەی ئوکراین داوای لێبوردن دەکات

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێکشکانی فڕۆکەی گەشتیاریی ئوکراین وێڕای سەرەخۆشی کرد و داوای لێبوردن، نووسیی: ڕۆژێکی پڕ لە کەسەر. ڕاگەیێندراوی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران: هەڵەی ئینسانی بووە هۆی تێکشکاندنی فڕۆکە گەشتیارییەکەی ئوکراین.

کوردپرێس:

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا بە بۆنەی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکە گەشتیارییەکەی ئوکراین داوای لێبوردن لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی پڕ لە داخ و کەسەر بووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە ڕاگەیێندراوی فەرمیی هێزی چەکداری ئێران کردووە کە لە ڕاگەیێندراوەکەدا دان نراوە بەوەدا کە فڕۆکە گەشتیارییەکەی ئوکراین بە مووشەکی سوپای پاسداران تێکشکاوە.

دەمەوبەیانی ڕۆژی شەمە 21ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 11ی کانوونی دووهەمی 2020 ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند فڕۆکەی گەشتیاریی ئوکراین لە جۆری بویینگ 737 کە کاتژمێر 6 و 18 خولەکی بەیانی لە نزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران کەوتە خوارەوە بە مووشەکی سوپای پاسداران کەوتۆتە خوارەوە.

News Code 97200

Your Comment

You are replying to: .
captcha