ئەردۆغان: ئاسایشی وڵاتەکەمان لە دەرەوەی سنوورەکانمانەوە دەست پێدەکات

بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "گەلەکەمان جوانترین وەڵامی ئەو چاوچنۆکە بێتوانایانە دەداتەوە کە ناتوانن لەو راستییە تێ بگەن ئاسایش و ئایندەی وڵاتەکەمان لەنێو سنوورەکانی خۆماندا نا، بەڵکوو زۆر لە دەرەوەتری دەست پێ دەکات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی ئەوانی کە ڕەخنە لە ناردنی هێزی تورکیا بۆ لیبیا دەگرن گوتیشی: "ئەوانەی کە دەڵێن سەربازە تورکەکان رەوانەی بیابانەکان کراون و وڵاتەکەمان پەلکێشی نێو زۆنگاوێک دەکرێت، زەینیان بە بیابان بووە و دڵیان بووەتە زۆنگاو".

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتیشی: لیبیا لەئێستادا، لەو شوێنانەی کە باووباپیرانیشمان مێژوویان نووسیوەتەوە، تەنھا بۆ نەھێشتنی نادادیی و ستەم ھەین و لەسەر بانگێشت لەوێین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97191

Your Comment

You are replying to: .
captcha