تا ئێستا حزبە عێراقییەکان رێککه‌وتنیان لەسەر هیچ کاندیدێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیران نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی کورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ کاندیدێکی به‌هێز که‌ رێککه‌وتنی لایه‌نه‌کانی له‌سه‌ر بێت بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران دیاری نه‌کراوه‌ و سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت به‌هه‌وڵی تایبه‌تی خۆی ئه‌و پرسه‌ یه‌کلایی بکاته‌وه‌.

کوردپرێس: موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری فراکسیۆن یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاندووە دیاری کردنی سه‌رۆک وه‌زیران و پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت په‌یوه‌ندیی به‌ داواکاریی خۆپیشانده‌ران و ئه‌م قه‌یرانه‌ی عیراقی تێکه‌وتووه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ گرژیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق و ئه‌و ژیانه‌ راوه‌ستاوه‌ی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌یه‌و زۆر گرنگه‌ له‌ زوترین کاتدا حکوومه‌ت پێکبهێنرێت.

موسه‌نا ئه‌مین راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر کاندیدێک رێکبکه‌ون بێگومان ره‌زامه‌ندی شه‌قامیشی له‌سه‌ر ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێک کۆکبن له‌سه‌ری و هه‌ندێکی دیکه‌ نارازی بن ئه‌وه‌ نابێته‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، ئه‌وه‌ش تائێستا ئاگادار بم هیچ کاندیدێک نییه‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان بێت و سه‌رۆک کۆماریش که‌ دیاری نه‌بێت کوتله‌ی گه‌وره‌ کێیه‌ له‌په‌رله‌مان ده‌توانێت فشار و تواناکانی خۆی به‌کاربهێنێت بۆ یه‌کخستنی لایه‌نه‌ جیاوازه‌کان له‌سه‌ر کاندیدێکی تایبه‌ت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97166

Your Comment

You are replying to: .
captcha