ڕووسیا له‌ ئاستێکی نزمتردا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر له‌ سووریا

به‌شی سووریا- سه‌رۆکی ڕووسیا ڕای­ده‌گه‌یێنێت هێزی سه‌ربازیی وڵاته‌که‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بێت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر له‌ سووریا به‌ڵام چیتر وه‌کوو ڕابردوو ئه‌و شه‌ڕه‌ ناکات به‌ڵکوو له‌ ئاستێکی نزمتردا به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆکی ڕووسیا رای­گه‌یاندووه‌ وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر و ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌ نێو خاکی سووریا درێژه‌ به‌و شه‌ڕه‌ش ده‌ده‌ین.

پووتن وتی: له‌ باره‌ی سووریاوه‌ چیتر وه‌کوو ڕابردوو پێوست ناکات له‌و ئاسته‌ فراوانه‌دا هێز به‌کار بهێنین هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ ‌هێشتاکه‌ دوو بنکه‌ی سه‌ربازییمان له‌وێ ماوه‌ و بێ گومان به‌رده‌وام ده‌بین له‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر ئه‌گه‌ر پێویست بێت له‌ ئاستێکی نزمتردا کار ده‌که‌ین.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزی چه‌کداری ڕووسیا له‌ سووریا درێژه‌ به‌ شه‌ڕی خۆیان دژ به‌ تیرۆر بده‌ن ئاستی پێکدادانه‌کان نزمتر ده‌بێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هێزه‌کانمان له‌و وڵاته‌ برده‌ ده‌ره‌وه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی 11ی دیسێمبێری سه‌رۆکی ڕووسیا پاش دوو ساڵ شه‌ڕ له‌ سووریا فه‌رمانی کرد هێزی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ بنکه‌ی ئاسمانیی حه‌میمیم له‌ پارێزگای لازقیه‌ و بنکه‌ی ده‌ریایی ته‌رتووس له‌ به‌نده‌ری ته‌رتووس هێشتاش به‌ ده‌ستی هێزی سه‌ربازیی ڕووسیاوه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9715

Your Comment

You are replying to: .
captcha