هەواڵەکەی ڕۆژنامەی کەیهان هیچ بنەمایێکی نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یێک له‌ باره‌ی هه‌واڵێكی (كیهان)ی ئێرانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌واڵه‌كه‌ هیچ بنه‌مایێكی راستیی نییه‌.

کوردپرێس: له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوا له‌ به‌رپرسانی رۆژنامه‌ی کەیهان ده‌كات روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌‌ بدات، كه‌ له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

روونکردنەوەیێک لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەربارەی هەواڵێکی ناڕاستی (کیهان)ی ئێرانی:

هەواڵەکەی (کیهان) هیچ بنەمایەکی راستی نییە

رۆژنامەی (کیهان)ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپێیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە هاوکاری کردنی لە پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی.

ئەم هەواڵە هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە. جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە. بە پێچەوانەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردووەتەوە و تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کراوە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە کە رۆژنامەی (کیهان) بڵاوی کردووەتەوە.

داواش لە بەرپرسانی ئەو رۆژنامەیە دەکەین روونکردنەوە بدەن لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97146

Your Comment

You are replying to: .
captcha