ئامادەکاری بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە عێراق دەستیپێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، حکوومەتی عێراق ئامادەکاریی بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە عێراقدا دەستپێکردووە.

کوردپرێس: لیوا عەبدولکەریم خەلەف، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "حکوومەتی عێراق ئامادەکاریی بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکان دەستپێکردووە، لەئێستا بەدواوە چالاکییەکانی هێزە بیانیەکان لەچوارچێوەی راوێژی سەربازی کورت دەکرێنەوە، هەموو سەربازە چەکدارەکان وڵات جێدەهێڵن".

عەبدولکەریم خەلەف ئاماژەی بەوەش کرد، حکوومەتی عێراقی جووڵە زەمینی و دەریایی و ئاسمانیەکانی هێزە هاوپەیمانەکانی راگرتووە و رێگەنادات بۆ هیچ شوێنێک بڕۆن.

دوێنێ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا بە پڕۆژە بڕیارێک داوای لە حکوومەت کرد کە کۆتایی بە بونی هێزە بیانییەکان بهێنێت و داواکاری هاوکاری کردن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هەڵوەشێنێتەوە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق باسی لەوەشکردوە، ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی تیرۆری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام داوە و پرسی بە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق نەکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97144

Your Comment

You are replying to: .
captcha