ترەمپ دیسان هەڕەشە لە شوێنەوارە ئاینی و فەرهەنگییەکانی ئێران دەکات

بەشی ئێران- سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاری دووهەم دووپاتی کردەوە کە ئەگەر هەر جۆرە هێرشێک لە لایەن ئێرانەوە بکرێتە سەریان دەست دەبەن بۆ شوێنە ئاینی و فەرهەنگییەکانی ئێران.

کوردپرێس:

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پاش تیرۆرکردنی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس و 8 ئەندامی دیکەی حەشدی شەعبی لە عێراق، لە لایەن ئێران هەڕەشەی "تۆڵەی سەخت"ی لێکراوە.

بۆیە دۆناڵد ترەمپ لە زنجیرە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بەردەوام هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ئەگەر بێتوو ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکا بداتەوە هێرشی قورستر دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر ئێران وەڵامی هێرشەکەی سەر سەردار سولەیمانی بداتەوە ئەوا ئەوانیش هێرش دەکەنە سەر شوێنە ئاینی و فەرهەنگییەکانی ئێران.

ناوبراو ئەمشەویش دیسان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیی: "چۆن دەبێت ئەوان هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکان و کەسایەتییە سەربازییەکانی ئێمە و بۆمبی پاڵ جادە بنێنەوە بەڵام ئێمە هیچ دەست بۆ شوێنە فەرهەنگییەکانی ئەوان نەبەین؟ نەخێر بەم شێوەیە ناکرێت."

News Code 97136

Your Comment

You are replying to: .
captcha