مراڵ ئاکشنەر: ئامادەم بۆ سەردانکردنی سووریا و گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق

بەشی تورکیا- سەرۆکی ئیی پارتی تورکیا لە لێدوانێکدا وتوویەتی ئامادەیە بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لە گەڵ دەوڵەتی سووریا سەردانی دیمەشق بکات.

کوردپرێس:

مراڵ ئاکشنەر سەرۆکی ئیی پارتی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بەرانبەر بە وڵاتی دراوسێی واتا سووریا کردووە و دەڵێت شێوەی مامەڵە کردنی دەوڵەت لەگەڵ سووریا هیچی تێدا نەبوو جگە لە باجێکی قورس کە بە سەر تورکیادا شکاوەتەوە.

ئاکشنەر دەشڵێت 40 بۆ 50 ملیار دۆلار بودجەی تورکیا لە سووریا سەرف کراوە و ئەنجامەکەی بۆتە 5 ملوێن ئاوارە و ئێستاش 150 هەزار ئاماورەی دیکەی سووری لە سنوورەکانی تورکیان.

ئاکشنەر دووپاتی کردەوە ئامادەیە بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ دەوڵەتی سووریا سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

News Code 97135

Your Comment

You are replying to: .
captcha