کوردپرێس: فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی رۆلی سەردار سولەیمانی رایگەیاند: ئەو دۆستی عێراق و دۆستی کورد بووە لە قۆناغە جیاجیاکان.
ناوبراو راشیگەیاند: "قاسم سولەیمانی رۆلی باشی لە هاوکاری کردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە جەنگی دژ بە داعش هەبووە".
لەبارەی دۆخی عێراقیش سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: حکوومەتی عێراق دەبێت باشتر خوێندنەوە بۆ رەوشەکە بکات و ئاشتبوونەوەی سیاسی لەگەڵ خۆپیشاندەران و لایەنەکان ئەنجام بدات.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment