ئەردۆغان تووشی خۆبەزلزانی بووە/ ناردنی هێز بۆ لیبیا ئەنجامی بێدەنگی هەمبەر هێرش بۆ سەر باکووری سووریا بوو

بەشی سووریا- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڵێت: بڕیارەکەی پەرلەمانی تورکیا بۆ ناردنی هێز بەرەو لیبیا تەنها هەوڵێکە بۆ فەرمی کردنی بەرنامە پاوانخوازانەکانی ئەردۆغان لە ناوچەکەدا.

لوقمان ئەحمی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دەنگی پەرلەمانی تورکیا بۆ ناردنی هێز بۆ لیبیا و وتی: ئەو بێدەنگییەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەمبەر هێرشی تورکیا بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ورەی ئەردۆغانی بۆ هێرش کردن بۆ سەر ناوچەکانی دیکە بەرز کردەوە.

ناوبراو درێژەی دا ناردنی هێز بۆ لیبیا درێژەی هەمان ورەیە کە ئەردۆغان بەدەستی هێناوە و مەیلی بۆ فرەخوازیی زیاتر بووە بۆیەش پێوەیستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئیتیحادیەی عەرەبی کاردانەوەیان ببێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەخت دەکاتەوە ئەو بڕیارەی تورکیا پێشێل کردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە و دەڵێت: ئەم بڕیارە هەوڵێکە بۆ گەڕانەوەی ئیمپیراتووریەتی عوسمانی.

ناوبراو زیادی کرد بێ گومان ئامادەبوونی تورکیا لە لیبیا وەکوو ئەوەی سووریا لەناوبردن و کۆمەڵکوژیی لێدەکەوێتەوە.

لوقمان ئەحمی جەختیشی کردەوە: هەڵمەتەکەی پەرلەمانی تورکیا تەنها هەڵمەتێکە بۆ بە فەرمی کردنی بەرنامەی فرەخوازیی و پاوانخوازیی ئەردۆغان لە ناوچەکەدا.

وەزیری پێشووی کشت و کاڵی کانتۆنی جزیرە وێڕای ئاماژەدان بەم بابەتەی کە ئەردۆغان ئەمجارەیان بیانوویێکی بۆ هەڕەشەکردن لە سنوورەکانی وڵاتەکەی بەدەستەوە نییە چوونکە لیبیا سەدان کیلۆمەتر لە تورکیا دوورە وتی: بیانووی ئەردۆغان بۆ هێرش کردنە سەر باکووری سووریا، دوور کردنەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان و دامەزراندنی ناوچەی ئارام و گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ سووریا بوو، بەڵام هەرگیز ناتوانێت ئەم پاساوە بۆ هێرش کردنە سەر لیبیا بێنێتەوە.

لوقمان ئەحمی ئاماژەشی دا بە گرینگ بوونی گوشاری کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەسەر تورکیا بۆ ڕێگری کردن لەو هێرشە و وتی: ئەردۆغان بەم هەوڵە ئاشتیی جیهانیی و ئارامیی ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە هەر بەو شێوەیە کە ئێمە خەسارمان لە هێرشی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا بینی.

شایانی باسە پاش ئەوەی کە تورکیا لە ڕۆژی 9ی ئاکتەوبری ساڵی پێشوودا چەکدارانی توندڕەوی دژ بە حکووومەتی سووریای بۆ هێرش کردنە سەر باکووری ئەو وڵاتە بەکار هێنا ئەمڕۆکەش بەشێک لەو هێزانەی بۆ لیبیا ناردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97123

Your Comment

You are replying to: .
captcha